بەهار عەبدوڵا عەلی؛ ئازاد ئەمین فەرەج
پوخته
ئەتڵەسی دیالێکتی کۆمەڵێک نەخشەی زمانیە ، ئاماژە بە چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی فۆڕمێکی زمانی دەکات لە سنوری ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەتڵەسی دیالێکتی کۆمەڵێک نەخشەی زمانیە ، ئاماژە بە چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی فۆڕمێکی زمانی دەکات لە سنوری ناوچەیەکی جوگرافی دیاریکراو، ئەم دیاریدەیەش بە دیالێکتۆلۆجی جوگرافی دادەنرێت. دیالێکتناس هەندێک فۆڕمی زمانی هەڵدەبژێرێت ،جیاوازی (فۆنێمی ،سینتاکسی ،لێکسیکی ) بە پێی هەڵکەوتەی جوگرافی دەستنیشانکراو لەسەر نەخشەی جوگرافی نیشان دەدات.لەم لێکۆڵینەوەیەدا هەوڵدراوە ئەتڵەسی فۆنۆلۆجی بگۆڕی زمانی بکێشرێت و شیبکرێتەوە ، بگۆڕەزمانییەکانی لێکۆڵینەوەکە تەنها بگۆڕی فۆنێمین.
ئەم لێکۆڵینەوەیە بەپێی ڕێبازی (وەسفی - میدانی)ئەنجامدراوە ،بەڵام لەڕووی ڕێبازەکانی دانانی ئەتڵەسی زمانیەوە پەیڕەوی ڕێبازی( فەڕەنسی )کراوە ، نووسینی گۆڕاوەکان بەڕێنوسی (IPA) نوسراون ، واتا بە ڕێنوسی ئەلفوبێی دەنگی جیهانی ، جیاوازی وەکیەکی بگۆڕە هەڵبژێردراوەکان لەسەر نەخشەی جیاجیا لە ڕێگای هێمای تایبەتەوە دەستنیشانکراون.
ئەم لێکۆڵینەوەیە بە ناونیشانی (ئەتڵەسی فۆنۆلۆجی شێوە ئاخاوتنی کەرکوك)ە، لە دووبەش پێکهاتوە: بەشی یەکەم لایەنی تیۆریە ، لە دوو بەند پێکهاتوە :(بەندی یەکەم : کورتەیەك لەسەر پارێزگای کەرکوك ، قەزا و ناحیەکانی سەر بە سنووری پارێزگای کەرکوك، شێوەئاخاوتنە جیاوازەکانی پارێزگای کەرکوك کراوە ،بەندی دووەم: باس لە چەمک و زاراوە و پێناسەی دیالێکتۆلۆجی ،جۆرەکانی دیالێکتۆلۆجی کراوە )، بەشی دووەمیش لایەنی پراکتیکییە ، پێکدێت لە شیکردنەوەی بگۆڕی زمانی ،بە شێوەی وشە و هێما لەسەر نەخشەی جیاجیا دەستنیشان کراون ، لەگەڵ پێشەکی ، ئەنجام ، پوختەی باس بە زمانی عەرەبی ،ئینگلیزی ، لیستی سەرچاوەکان ، پاشکۆ.